AP ١٤٠٥ پووشپەڕ ٩ ٠٨:٠٦

شوناسی دوو هێزە تیرۆر کراوەکەی پاوە ئاشکرا بوو

شوناسی دوو هێزە تیرۆر کراوەکەی پاوە ئاشکرا بوو

دوابەدوای هێرشێکی تیرۆریستی بۆ سەر ماڵی دوو هێزی خۆجێی سوپای پاسداران لە شاری پاوە، بۆرهان کریسانی و خالد خالیدی شەهید بوون و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.

بە وتەی پەیامنێری مێهر، دوابەدوای هێرشێکی تیرۆریستی لە شاری پاوە، بە پێی ڕاپۆرتی فەرمانگەی پەیوەندییە گشتییەکانی سپا لە پارێزگای کرماشان، کەسانی چەکدار تەقەیان لە دەرگای ماڵی دوو ئەندامی سپای پاسداران کردووە و لە ئەنجامدا دوو کەسی ئەندامی سپای پاسداران شەهید بوون.

هەروەها ناسنامەی شەهیدانی ئەم ڕووداوە لە لایەن سەرچاوە فەرمییەکانەوە ڕاگەیەندرا و بە پێی ئەو زانیاریانە شەهید بۆرهان کریسانی و شەهید خالد خالیدی لەم هێرشە تیرۆریستییەدا شەهید بوون.
لایەنە پەیوەندیدارەکان بەدواداچوون بۆ ڕەهەندەکانی ئەم ڕووداوە دەکەن، ڕێوشوێنە هەواڵگری و ئەمنییەکانیش بەردەوامن بۆ دەستنیشانکردن و دەستگیرکردنی ئەنجامدەرانی ئەم کردەوە .
زانیاری دەربارەی وردەکاری زیاتری ئەم ڕووداوە و ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دوای ڕاگەیاندنی فەرمی لەلایەن لایەنی بەرپرسیارەوە بڵاودەکرێتەوە.

News ID 59836

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha